Blog Archives

به يكگرتن و پيك هينانى به ره ي يكگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان ، پيلانه كانى كومارى سيداره و تيرور پوچه ل كه ينه وه

kac4dhri_logo.jpg

به يكگرتن و پيك هينانى به ره ي يكگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان ، پيلانه كانى كومارى سيداره و تيرور پوچه ل كه ينه وه

جاريكى كه تيروريسته كانى كومارى سيداره ى ئيسلامى ئيران له خاكى باشورى كوردستان دا ، روله دلسوزه كانى گه لى كورد، پيشمه رگه

قاره مانه كانى ديموكراتيان له خويندا گه وزاند.

 روژى سي شه ممه ٢٠ ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى، له ئاكامى دو ته قينه وه ى چينراو به ده ست تيروريسته كانى كومارى ئيسلامى ئيران  ٦ روله ى قاره مانى گه لى كورد شه هيد و چ ن پيشمه رگه ى قاره مان و خه لكى سيويل بريندار و ئازاريان پي گه يشته وه.

به پى ئه و هه والانه ى كه له سه ر ميدياكان بلاو كرايه ته وه، ئه م كاره ساته پاش به ريوه چونى ساليادى له دايك بوونى شه هيد دكتور قاسملو له بنه كه ى سه ره كى حيزبى ديموكرات كوردستان له كويه روى داوه. زور به داخه وه ٥ ئه ندامى حيزبى ديموكرات كوردستان و يه ك كه س له مفه وه زى ئاسايشى كويه به م قه راره  تا ئيستا شه هيد بوون.

pdki_122016

١– عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب
٢- وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب
٣- سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب
٤- ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب
٥- ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات،
٦- عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش
 

كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا ويراى مه حكوم كردنى ئه م كاره ساتة، داوا له به رپرسانى ئاسايش و ئه منى هه ريمى كوردستان ده  كات كه به رپرسايه تى خويان بو ليكولينه وه و به داچونه وى ئه م كاره ساته وه ك ئه ركيكى نيشتمانى له ئه ستو بگرن و تيروريسته كان و پيلان ريژانى ئه م كاره ساته ئاشكرا و ده ستگيربكرين و له مه حكه مه ى كوردستان دا موحاكيمه بكرين. به رپرسانى هه ريمى كوردستان ده بيت به چاوديريكى زيادتر ئاگايان له ده ستگاى سيخورى و تيرورى كومارى ئيسلامى له باشورى كوردستاند بيت و ريگا نه ده ن كه كومارى ئيسلامى له خاكى كردستاند روله قاره مانه كانى كورد تيرور كات.

ئه مه جارى يكم نيه كه كومارى ئيسلامى ئيران پيشمه رگه و كاديرى شورشگيرى كورد تيرور ده كات و و تا ئيستا به ده يان جار هه ولى تيرورى كادر و ئه ندامانى ريكخراوه كانى ئوپوزسيونى كوردى روژهه لاتيان داوه و له ئاكام دا پتر له ٢٨٠ ئه ندامى ئوپوزسيونى كوردى روژهه لات له نيوان سالانى ١٩٩٣ تا ٢٠٠٦ تيرور كراون.

ئه م كاره ساته، ديسان ده يسه لمينيت كه دوژمنانى گه لى كورد هيچ چركه ساتيك له پيلان رشتن دژ به بزوتنه وه ى رزگارى خوازى كه لى

كورد نه وه ستاوه ن و به هه مو شيوازيك هه ول بو له ناو بردنى خه باتى گه لى كورد و پيشمه رگه قاره مانه كانى ئه م گه له يان هه يه.

ئه م كاره ساته ديسان ئه ركى هه ره گرينگى ئيمه بو پيك هاتنى به ره يه ى يكگرتوى گه لى كورد و هه روها پيك هاتنى به ره ى يكگرتوى رو ژهه لاتى كوردستان وه بير دينيته وه. روله كانى قاره مانى ديموكرات به يكگرتنه وه ده توانن پيلانه كانى دژى گه لى كومارى سيداره و تيرورى ئيران پوچه ل كه نه وه و ئه ركى خويان بو خه بات له ريگاى سه ربه خويى و ئازادى گه له كه مان به جى بينن.

به خه م و په ژاره يه كى زوره وه سه رخوشى له گه لى كورد، له بنه ماله ى شه هيدانى و له هه موى هاوريان و هاوسه نگه ره كاني ئه م روله قاره مانانه  ده كم و ئاواتى سه بورى و سوكنايي دلم بو بنه ماله ى دلسوز و دلسوتاوى ئه م ٦ پيشمه رگه ى شه هيدى گه ل هه يه.

 

د. ئازاد موراديان

به رپرسى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ

لوس ئه نجليس

١٢ ديسمبرى ٢٠١٦ى زايينى

دارى ئازادى كوردستان ديسان به خوينى پيشمه رگه قاره مانه كانى ديموكرات ئاودرا

KAC4DHRI_Logo

PDKI_Pishmarga_06162016

دارى ئازادى كوردستان ديسان به خوينى پيشمه رگه قاره مانه كانى ديموكرات ئاو درا

دارى ئازادى كوردستان ديسان به خوينى گه نجان و لاوانى ئازا و شورشگيرى كورد ئاو درا
.به خوينى ئازايه تى ، خو راگرى وگيان به خت كردنى ٦ پيشمه رگه ى ره چه شكينى زستانى سه خله تى روژهه لاتى كوردستان
له ميژه له روژ هه لات شه وه، سه رما و سه هولبه ندانى بي ئينتهاى شاريكى خه وتوو
سه رما بردوو و كز كردوو له ژير كورسى بى ده سه لاتى و نا هوميدى دا
له ميژه ئاسو روى له م وه لاته نكردووه، و شه فه ق له خوينى گه شى ئاخرين شه هيدى بى ناوى ئه م نيشتمانه دا سه رماى به ردووه
،هه وره تريشقه ى ئه م شه وه خه وتووه كز بى هانا كه ته نانه ت به رچاوى بى سوماى گه نجيكى تينوى كورديش روون ناكاته وه له ميژه له هه ورى تال و تاريكى سه ر شه قام و كولانى ئه م ولاته دا روى نه داوه . نه باس له دلوپىكى بارانه له وشك سالى مه زراى ئه م سه رزوينه دا، وه نه پشكوى ئاگريك كه ئاسنى ميشكى دواكوتوى ناهوميدى بتاوينى ته وه
من شينگيرى بو ٦ پيشمه رگه ى حيزبى خوشه ويستى ديموكراتى كوردستانى ئيران ناكم. ئه و ٦ قاره مانه ى كه بو خويان به ئاشكرا و روون ده يانزانى  كه دارى ئازادى كوردستان به خوينى پيشمه رگه كان ئاو ده دريت. ئه و ٦ هاورى كه ده يزانى شه وى سارد و سه رما بردوى كوردستان هاناى ده ست و چه كى ئه وانى ده ويت.  ٦ ئاگر، ٦ هه وره تريشقه، ٦ لافاو و سيلاو، ٦ شورش و خه بات بوون، ئه و ٦ پيشمه رگه  كه به باورى من هه زاران كه س بوون، ئه وان پيشمه رگه بوون ، ره چه شكينى خه باتى نوى كوردستان
قه سه م به خوينى ئه و شه هيدانه كه ئاگرى ئه مجارى كوردستان قه لاى دوژمن ده سوتينيت و ئازادى بو گه لى كورد ، ئازادى بو گه لى چه وساوه ى روژهه لاتى كوردستان به خه لات دينيت
سه رخوشى له بنه ماله ى ٦ شه هيدى قاره مانى كورد ده كم، سه رخوشى له هاوريانيان له حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران و له هه مو گه لى كورد له هه رچوار پارچه ى خه فه ت بار و لى قه وماوى كورد
بى گومان خوينى پاكى ئه و شه هيدانهده بيته هويه كى راستقينه بو يه كگرتنه وه ى هه مو ئه ندامانى بنه ماله ى حيزبى ديموكرات كوردستان و نزيك بوونه وى هه مو ريكخراوه سياسى ونيزاميه كانى  كورد له روژ هه لاتى كوردستان دا
 پيك هاتنى به ره يه كى  يه كگرتوى كورد ، به ئه زمون وگه وره  بو به ربه ره كانه  و خه بات  بو شه ريكى راستقينه دژ به كومارى سى داره له ئيران دائاواتى هه مو شه هيدانى كوردو بنه ماله ى دل سوتاوى ئه وانه.

د. ئازاد موراديان

به رپرسى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران

، ١٧ى مانگى ٦ى سالى ٢٠١٦ ى زايينى – لوس ئه نجيليس، كاليفورنيا

ژیاننامه‌ی پێشمه‌رگه‌ یه‌ك :شه‌هید عه‌تا فه‌یزی

ژیاننامه‌ی پێشمه‌رگه‌ یه‌ك :شه‌هید عه‌تا فه‌یزی

ره‌زا فه‌یزی‌
‌21/11/1385

sehidetafeyzi.jpgبه‌رێزان : ئه‌م ژیاننامه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌رده‌ستانایه‌ ژیاننامه‌ی‌ شه‌هید عه‌تا فه‌یزیه‌ كۆری‌ عه‌بدولخالق خه‌ڵكی‌ شاری‌ سه‌قز له‌ رێكه‌وتی‌ 4/6/1351 ـ له‌ گه‌ره‌كی‌ شاره‌بانی‌ كۆن (سه‌رقه‌بران) كوچه‌ پشت زاغه‌ و كوچه‌ی‌ ده‌باغی‌ له‌ دایك بوو.
شه‌هید عه‌تا له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ هه‌ژار و كورد په‌روه‌ر له‌دایك ده‌بێ‌ و ته‌مه‌نی‌ منداڵی‌ دا هه‌روه‌ك منداڵانی‌ هاوته‌مه‌نی‌ به‌سه‌ر ده‌با ـ بۆ فێربوون و خوێندن سه‌رتا ده‌نێریه‌ته‌ كوده‌كستان پاشان قوتابخانه‌و قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ و ناوه‌ندی‌ به‌سه‌ر كه‌وتوویی‌ ته‌واو ده‌كا پاشان به‌هۆی‌ گیرو گرفتی جۆراجۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرێ‌ و روله‌ كار و كاسپی‌ ئازاد ده‌كا بۆ بژێوێنی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌ شاگرد میكانیك وله‌و كاره‌دا هه‌م زو فێرده‌بێ‌ وهه‌م ده‌بێ‌ به‌وستاكارو خوشه‌ویستی‌ خه‌ڵك و هاوكارانی‌.

شه‌هید عه‌تا ساڵی‌ 1371 ده‌برێ بۆ خزمه‌تی‌ ئیجباری‌(سه‌ربازی‌)، پاش تێپه‌راندنی‌ ده‌وره‌ی‌ ئاموزشی‌ و خزمه‌تی‌ ئیجباری‌ هه‌ڵ دیت و له‌ ساڵی‌ 1372 دا دێته‌ نێو رێزی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و(مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ ئه‌وكات) كه‌له‌رێكه‌وتی‌ /4/1372 ده‌نێریه‌ته‌ فێرگه‌ی‌ سیاسی‌ نیزامی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و پاش ته‌واو كردنی‌ ده‌وره‌ی‌ سه‌رتایی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هێزی‌ سامره‌ندی‌ ئه‌وكات سازمان ده‌درێت. وهه‌ر ‌زۆر زو دبێته‌ مه‌تمانه‌و خۆشه‌ویستی‌ به‌رپرس و هاوسه‌نگه‌رانی‌ و له‌ماوه‌كی‌ كه‌م دا هه‌موو جۆره‌ چه‌كه‌ قۆرسه‌كان به‌ته‌واوی‌ فێرده‌بێ‌ وه‌ك (چه‌كه‌ دژه‌ هه‌وایه‌كان) پاشان له‌ساڵی‌ 1373 له‌ سه‌ر داوای‌ خۆی‌وته‌شوێقی‌ ئۆرگانی‌ مه‌ربووته‌ نه‌قڵی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ كوردستان ده‌كرێ‌. هه‌ربه‌هاتنی‌ بۆ مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ كوردستان زۆر زو نه‌قشی‌ خۆی‌ ده‌رده‌خا و وه‌ك خسله‌تێك كه‌ له‌گه‌ڵی‌ دا بۆ زور زو دبێته‌ جێگی‌ متمانه‌ و خۆشه‌ویستی‌ هاوسه‌نگه‌رانی‌، و ‌له‌ و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌رك و وه‌زایفانه‌ی‌ كه‌ پێ‌ ده‌سپێردرێت زۆر به‌باشی‌ و به‌وپه‌ری‌ دڵسۆزیه‌وه‌ به‌ئنجامی‌ ده‌گه‌ێنت.

شه‌هید عه‌تا به‌ گوته‌ی‌ هاورێیانی‌، ئینسانیكی‌ ئازا، قسه‌خۆش،به‌ته‌ربیه‌ت، زۆردڵسۆز بووه‌ له‌هه‌موو ئه‌و مه‌عموریه‌ت و ئه‌ركانه‌ی‌ دا كه‌بۆی‌ دیاری‌ ده‌كرا زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ ده‌هاته‌ و به‌ئیمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ مه‌یدان و چه‌ندجاریش به‌ نوسراوه‌ ته‌شویق ده‌كرێ‌. شه‌هید عه‌تا 19/11/75 دا له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ كوردستان مه‌عموریه‌تی‌ پێ‌ ده‌درێت كه‌ بچێته‌ سولیمانی‌ بۆ سۆراخ یاخه‌به‌ری‌ له‌ یه‌كێك له‌ هاورێیانی‌ به‌ناوی‌ شه‌هید عه‌باس به‌دری‌ كوری‌ خه‌لیفه‌ سه‌عید كه‌ چه‌ن رۆژێ‌ پێشتر بۆ عیلاجی‌ نه‌خۆشی‌ چوبووه‌ سولیمانی‌، به‌ڵام بێ سه‌روشوێن بوو.
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ شه‌هید عه‌تا هه‌ر له‌گه‌ڵ سوار بوونی‌ ماشینی‌ مسافركه‌شی‌ له‌ كه‌مپی‌ باینجان سه‌ربه‌ناحیه‌ی‌ بازیان له‌ لایه‌ن عه‌وامڵی‌ چڵكاو خؤ‌ری‌ رژیمی‌ ئاخوندی یه‌و ده‌ست نیشان ده‌كرێ‌ و له‌ ئاكامدا له‌سیته‌ره‌ی‌ (بازدید) سه‌ر رێگای‌ به‌ختیاری‌ بۆ سولیمانی‌ به‌ پیلانیكی‌ له‌ پێش دارێژراو له‌ ماشین ده‌هێرێته‌‌ خواروو و هه‌رله‌وشوێنه‌یش به‌ هۆی‌ دوو كه‌س له‌ عه‌وامڵی‌ رژیمی‌ كۆنه‌په‌ره‌ست بێ‌ سه‌رو شوینی‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ دوای‌ دوو رۆژ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ یه‌كێك له‌ماڵه‌ جاسوسیه‌كانی‌ سه‌ر به‌رژیم له‌سولیمانی‌ شه‌هید ده‌كرێ و ته‌رمی‌ پیرۆزی‌ له‌ژێر پردی‌ سه‌رچنار فرێ‌ ده‌ده‌ن كه‌ پاشان ته‌رمی‌ شه‌هید عه‌تا ده‌دۆزرێته‌وه‌ و ته‌حویلی‌ ساردخانه‌ پزیشك قانوونی‌ سولیمانی‌ ده‌درێت. كه‌ له‌رێكه‌وتی‌ 24/11/75 له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ گشتی‌ خه‌به‌ر به‌ مه‌قه‌ری‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ حیزب له‌ سولیمانی‌ ده‌دریت كه‌دوو ته‌رمی‌ نه‌ناسراو له‌ سه‌ردخانه‌ن وه‌رن بۆشناسایی‌ ئه‌و ته‌رمانه‌، كه‌ كاتێ‌ هاورێیانی‌ مه‌قه‌ر ده‌چن به‌داخه‌وه‌ ده‌بینن ته‌رمی‌ شه‌هید عه‌تافه‌یزی‌ و شه‌هید عه‌باس به‌دری‌ به‌شێوه‌یكی‌ زۆر وه‌حشیانه‌ شه‌هید كراون و ته‌رمه‌كانیشیان شێواندوون.

ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ست وپه‌یوه‌ندیه‌كانی‌ رژیمی‌ جمهوری‌ ئیسلامیه‌وه‌ ده‌کرا هه‌ر له‌ وان ده‌وه‌شێته‌وه‌ ، له‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ هه‌م له‌ئوروپا و توركیه ‌زۆر ئه‌نجام دراون كه‌ئه‌وه‌ خۆی‌ بۆ وه‌حشه‌ت و تۆقاندن ئه‌وكرده‌وه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌و شه‌مشه‌مه‌ كۆێرانه‌ نه‌یان ده‌زانی‌ ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ له‌ سه‌ر بیروباوری‌ هاورێیانیان و هاوسه‌نگه‌رانی‌ شه‌هیدان ته‌ئسیر دانانیت زور له‌ جاران به‌وره‌ و ئیمانیان ده‌كات تاگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی شه‌هیدان درێژه‌ده‌ری‌ رێگایان ده‌بن.

هه‌ر به‌وه‌رگرتنی‌ ته‌رمی‌ شه‌هیدان عه‌تا فه‌یزی‌ و عه‌باس به‌دری‌ ئێواره‌ی‌ 24/11/75 به‌ئاماد بوونی‌ به‌رپرسان و كادرپێشمه‌رگه‌كانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌2 ،و كۆمیته‌ شارستانه‌كانی‌ سنه‌، مه‌ریوان، كامیاران و كرماشان چه‌ند كه‌س له‌بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان و برای‌ گه‌وره‌ی‌ شه‌هید عه‌تا له‌ گۆرستانی‌ شه‌هیدانی‌ باینجان به‌ خاك ده‌سپێردرین و غه‌م و په‌ژاره‌ش بۆ هاوسه‌نگه‌رانیان به‌جێ‌ دێڵن .له‌ماوه‌ی‌ بێ‌سه‌روشوێن بوونی‌ شه‌هیدان عه‌تا فه‌یزی و عه‌باس به‌دری دا زۆر كه‌س هاوكاری‌ و هاوخه‌میان ده‌ربری‌ و به‌گشتی‌ هه‌موو هه‌واڵان و پێشمه‌رگه‌كان به‌په‌روش و ناره‌حه‌ت بوون كه‌جێگای‌ رێز و سپاسن.

تێبینی‌: به‌رێزان شتێك كه‌ زۆر جێگای‌ سه‌رنجه‌ سه‌ر نوێشتی‌ ئه‌و دوو شه‌هیده‌یه‌ كه‌ ئه‌م سه‌رگوزه‌شتانه‌ زۆر ده‌گمه‌نن یا هه‌رنه‌بووه‌ بائێوه‌ش بزانن كه‌چوونه‌ شه‌هیدان عه‌تاو عه‌باس یه‌ك ته‌مه‌نیان بوو ـ له‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و شه‌قام له‌دایك ده‌بن ـ پێكه‌وه‌ گه‌وره‌ ده‌بن ـ ده‌چنه‌ مه‌دره‌سه‌ ـ سه‌ره‌تای‌ وناوه‌ندی‌ پێكه‌وه‌ده‌بن ـ پێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ربازی‌ ـ پێكه‌وه‌ له‌سه‌ربازی‌ هه‌ڵدێن و دێنه‌ رێزی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ـ ده‌وره‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ ده‌بن و به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌ربیروباوورو كوردایه‌تیش پێكه‌وه‌ شه‌هید ده‌بن ئێشتایش قه‌بره‌كانیان له‌ په‌نای‌ یه‌كتردایه‌.

رۆحیان شادو رێگایان پڕ رێبواربێت
ره‌زا فه‌یزی‌
برای‌ شه‌هیدعه‌تا فه‌یزی‌
رێكه‌وتی‌21/11/1385